تورکیا پەرلەمانتارێکی دیکەی هەدەپەی بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو حکومەتی تورکیا ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی هەدەپەی لە باکوری کوردستان دەستگیر کرد و ئەمڕۆ دادگای تورکیا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەدا سەپاند.
بەپێی میدیاکانی تورکیا دادگای ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی چەکداری نایاسایی سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر کەمال بولبول، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئەنتالیادا سەپاندووە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە دانیشتنی دادگا بە بێ ئامادەبوونی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە بەڕێوەچووە.
لەچوار ساڵی رابردوودا هەزاران ئەندام، لایەنگر، پەرلەمانتار، سەرۆک شارەوانی و سەرکردەی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر و راپێچی زیندان کراون.