پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکانی بەغدا: قسەیەك لەسەر گەندەڵییەكانی عێراق بكەن

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی رەخنە لەو پەرلەمانتارە کوردانەی عێراق دەگرێت کە لە دژی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و داوایان لێدەكات قسە لەبارەی ئەو گەندەڵییانە بكەن كە وەزیری دارایی عێراق بە ئاشكرا باسی كردووە، نەك تەنیا پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن و هەوڵی ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشە بودجەی كوردستان بدەن.

شوان زرارى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایى عێراق خۆى به‌ به‌ڵگه‌وه‌ باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پارەكانی عێراق دەکات، بەڵام ئەو نۆکەرانەی کە بە دەنگی کورد چوونەتە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەیەوە هیچ دەنگیان لێوە نایەت، بەڵكوو رۆژانە قسە لەسەر هەرێمی کوردستان، كەچی نابینن عێراق خۆی تووشی چی بووە.

زراری جەختیشی كردەوە: له‌ كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق لەسەر کورسیی دەسەڵاتەوە باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى ماڵى عێراقى ده‌كه‌ن، ئه‌و پەرلەمانتارە کوردانە بێده‌نگن، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ده‌نگى كوردستانیان چوونەتە به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرییان لێبكه‌ن، كه‌چى ڕۆژانه‌ هه‌وڵ دەدەن خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چه‌واشه‌ بكه‌ن و بابەتەکان بە جۆرێکی دیکە دەگەیەنن. داواشی لێ كردن ئەگەر بوێرییەكیان هەیە، قسیەەك لەسەر ئەو گەندەڵییانە بكەن كە لە عێراقدا هەیە و لە ئەنجامیدا وڵاتەكە تووشی ملیارەها دۆلار قەرز و كورتهێنانێكی گەورەی بودجەكەی بووە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی زیاتر دەڵێ: ئێستا باشترین بازاڕ بۆ ئەو جۆرە پەرلەمانتارانە بەغدایە بۆ ئەوەی پاره‌ و داهات و پۆستى پێوه‌ربگرن و خیانەت دەکەن و هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن لە پێناو چەند ملیۆن دینارێک.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گوت: ئه‌و كارته‌ى ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە ده‌ستیان بۆ بردووه‌، سووتاوە، چونكه‌ هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوور ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات كه‌ حكوومه‌تى عێراق بێت ده‌ست له‌ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربدات و داواى ده‌سه‌ڵاتى ناوەندی بکات.

Back to top button