روانگەی سوری: فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی هێزەکانی سەر بە ئێرانیان وێرانکرد ١٩ چەکدار کوژران

دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی نزیک لە ئێرانیان. لە نێو خاکی سوریاکرد ، 19 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران.ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بارەی بۆردوومانەکە رایگەیاندووە کە فڕۆکەکان سەر بە سوپای ئیسرائیل بوونە و پێگەکانی میلیشیاکانی “لیوا زینەبیون”ی کردووە لە ڕۆژئاوای شاری ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزوور.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە 19 چەکداری ئەو گرووپە کوژران کە دوو سەرکردەی باڵای ئەو گرووپەی تێدایە، هەروەها ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون .

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی بریندارەکان برینەکانیان سەختە، ئەگەر هەیە  ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

Back to top button