وەزیری تەندروستی: کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا مانای نەمانی کۆرۆنا نیە
لەگەڵ ئەوەی ژێدەرە تەندروستیەکان و ئامارەکانی رۆژانی وەزارەتی تەندروستی دەری دەخات کە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمی کردووە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانيش رایگەیاند، کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مانای نەمانی پەتاکە نیە، بەڵکو بە خۆپارێزی زیاتر ڤایرۆسەکە و ژمارەی گیان لەدەستدانی توشبووان کۆنتڕۆڵدەکرێت.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ” کەمبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نیە، بە خۆپاراستنمان زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر دەبێت”.
جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە 379 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەپارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون و 17 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی توشبوانیش گەیشتە 95 هەزار و 235 کەس. لە هەفتەی رابردووەوە رێژەی تووشبوون کەمی کردووە