سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەک لە بارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد بە مەبەستی دابەشکردنی چەند کەل و پەلێک بەسەر دام و دەزگاکامی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، پاش سەردانەکەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەوە گوایە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی وەزیری ناوخۆ بەشێوەیەکی هەراسانکار مامەلەیانکردووە لەو بارەیەوە، وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ  لە بارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە چەند ماڵپەر و پەیجێکی ئاراستەکراو بڵاو بوەتەوە راگەیاند: ”ئەو کەژاوەیە ئۆتۆمبێلەکانی وەزیری ناوخۆ نین بەلکو  ئەوە كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆیە، دوای ئەو كەژاوەیەش بە چەند خولەكێك، وەزیری ناوخۆ لە ڕێگەی سێ ئۆتۆمبێلەوە گەیشتۆتە ئەو شوێنەی سلێمانی“.

سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە ئەوەی لە چەند تۆڕێكی كۆمەڵایەتیدا بڵاو كراوەتەوە، ”بۆ مەبەستی چەواشەكارییە و بە ئانقەست وابڵاویان كردۆتەوە كە گوایە كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی وەزیری ناوخۆن، ئەگینا هەموو كەسێك دەزانێت وەزیری ناوخۆ لەو كەسانە نییە كە ڕێگە بە جموجۆڵێكی لەم شێوەیەی كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی بدات“.

 

 

 

Back to top button