توركیا لەبەردەم سزای یۆرۆدا
تەنگژەی یۆرۆ – تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە چووە قۆناغێکی نوێوە لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی دا ، بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژە بریارێک کە ئەنقەرە ی مەحکوم کرد ، لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی ھەیمەنەی خۆی لەقوبرس و ئاوەکانی ناوچەکە، جگە لەجیاوازییەکانی لەگەڵ یۆنان و فەرەنساو لەم دواییانەشدا ئەڵمانیاو جموجۆڵەکانی لەهەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .
پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕێگەی ئەو پڕۆژە بڕیارەیەوە داوای لە کۆبوونەوەی لوتکە ئەوروپا کرد کە لە مانگی 12 دا ئەنجام بدریت بۆ ئەوەی سزاکان لە دژی تورکیا بە بێ دواکەوتن جێ بەجێبكرێن .