ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان له ماوه‌ی رۆژانی 23-24 ـی مانگی رابردوو ئه‌نجامدرا، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌كه‌له له روسیا و توركیا و ئێران و سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوری و (ئه‌نه‌كه‌سه)، ئه‌مڕۆش جارێكی‌تر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو ئه‌نجام ده‌درێت.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌مه نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له روسیا و توركیا و ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئاستانه ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی چاودێریکردنى ئاگربەستى نێوان لایەنەکان لە سوریا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو رێكه‌وتنی چاودێری (میكانیزمی سێ لایه‌نه) واژۆكرا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێكه له ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه بڕیاره 20ـی ئه‌م مانگه له جنێفی پایته‌خی سویسرا ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان لایه‌نه چه‌كدار و ناكۆكه‌كانی سوریا، و به‌چاودێری راسته‌وخۆی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێت، دواى دانیشتنى یەکەم، بەشار جەعفەرى نوێنەرى حکومەتى سوریا هێرشى کردە سەر شاندى ئۆپۆزسیۆنى سوریا و بە شاندى تیرۆریست ناوى برد.