پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێتەوە

 

کۆمەڵەی تەنگەژە نێو دەوڵەتییەکان  لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ مەزڵوم کۆبانی چەند ڕێکەوتنێکی نهێنی پەکەکە ئاشکرا دەکات (Crisis Group)

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرای دەکات رێككەوتنێك ھەیە لەنێوان ھەردوو جەمسەری بزووتنەوەی كوردی بە چاودێری ئەمەریكا، بەپێی ئەو رێككەوتنە كادیرەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ھێواش ھێواش لە سووریا دەكشێنەوە

هاوکات کۆبانی باس لە ڕاهێنانی چەند کەسایەتییەک سووریایی دەکات کە بە دەستی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان ڕاهێنانیان و مەشقیان پێکراوە بۆ چەند ئامانجێکی تایبەت .

لە روونکردنەوەیەکدا مەزڵوم کۆبانی وردە کاری رێکەوتنەکە باس دەکات و دەڵێت بە پێی ڕێککەوتن ، ئێمە پێویستیمان بەو چەکدارانەی پەکەکە نییە کە سووریایی نین ، بەڵام پرۆسەی کشانەوەیان دەستی پێکردووە وکاری لە سەر دەکرێت .

لە کۆتایی ئەو چاوپێکەوتنەدا ، فەرماندەی هێزەکانی ( هەسەدە ) داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لە گەڵ تورکیا دەکات بە مەرجی ناوەندگیری ئەمریکا

Back to top button