زانایەکی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران تیرۆر کرا

 

ئاژانسی ” ئیرنا ” ی ئێرانی لە هەواڵێکی بە پەلە دا ، تیرۆری موحسین فەخریزادە ، زانای ئەتۆمی و مووشەکی ئێرانی ڕاگەیاند .

وەک “ئیرنا”  ئاشکرای کردووە موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ” ئابسەردی دەماوەندی تاران ” تیرۆر کراوە .

فەخریزادە ئەندامێکی باڵای سوپای پاسداران بوو کە بە ( سندووقە ڕەشەکەی ) دۆسییەی ئەتۆمی ئێران ناوی دەرکردبوو .

فەخریزادە پرۆفیسۆری زانستی فیزیا بووە لە زانکۆی ئیمان حوسێن لە تاران .

هاوکات لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە چاودێرانی سیاسی ، ئاماژە بە کردەوەی ئیسرائیل دەکەن لەم بوارەدا و پێیان وایە وەک ساڵی 2011 بۆ جارێکی تریش ئیسرائیل دەستی کردۆتەوە بە تیرۆری زانایانی ئەتۆمی ئێران

Back to top button