دوای بیست و چوار ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ شێوه‌ی سروشتی منداڵێكی كوڕیان له‌ دایك بوو

 

پاش بیستوو چوار ساڵ له‌ پێكهێنانی ژیانی هاوژینی هاووڵاتیه‌كی گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران به‌ شێوه‌ی سروشتی مندالێكی بوو.

هاووڵاتی(عه‌دێ ره‌سوڵ یوسف) دانیشتووی گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆرانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر‌ له‌ 24ـ4ـ1996 ژیانی هاوژینی له‌گه‌ڵ ( سوعاد مه‌لا ) پێكهێناوه‌، دوای دوو ساڵ منداڵێكیان له‌ دایك بوو، به‌ڵام دوای نۆ مانگ كۆچی دوای كرد، له‌و كاته‌وه‌ چاوه‌ڕوانن خوای گه‌وره‌ منداڵێكی دیكه‌یان پێی ببه‌خشێت.

كه‌سێكی نزیك له‌و هاووڵاتیه‌ به‌ دەزگای میدیایی خواکوڕکی راگه‌یاند، كه‌ دوای ده‌یان جار سه‌ردانی كردنی پزیشكه تایبه‌ته‌كان، به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی پزیشكه‌كان بێ هیوایانكردن له‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ منداڵیان ببێت، به‌ڵام دوای 24 ساڵ چاوه‌ڕوانی خوای گه‌وره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ منداڵێكی كوڕی پێ به‌خشین

Back to top button