دووەم هەفتەیە لە سلێمانی تەقە لە تەکیەی شێخ محەمەد کەسنزانی دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی رۆشنبیریی تەکیەی کەسنەزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەمشەو لە نزیک تەکیە و هەفتەی پێشوو تەقە لە مەرقەدی شێخ محەممەد کەسنەزانی کراوە”.
د. هەژار شێخ محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی رۆشنبیریی تەکیەی کەسنەزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی پێشووش تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە، د. هەژار شێخ محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، تەقە کراوە و “لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زوویی گەیشتوون و لێکۆڵینەوەیان کردووە و سێ کەسیان دەستگیر کردووە”.
د. هەژار باسی لەوەشکرد، لەبەر ئەوەی هەفتەی پێشوو تەقە کراوە، وا لێکدراوەتەوە کە تەقەکانی ئەمشەویش لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە، چەند رۆژی داهاتوو بۆتان روون دەبێتەوە.. ئێمە پێش یاسا ناتوانین لێدوان بدەین”.
تەکیەی کەسنەزانی دەڵێت، با یاسا سەروەر بێت “ئێمە ناتوانین.. هەموو دنیا بە دۆست و خۆشەویستی خۆمان دەزانین، بۆیە ناتوانین پێش یاسا بکەوین و بڵێین بەڕاستی مەبەستیان ئێمە بووە، یاسا ئەوە روون دەکاتەوە”.
د. هەژار دەڵێت، تەقەکانی هەفتەی پێشوو لە “مەرقەدی شێخ محەممەد کەسنەزانی کراوە و لە پاسەوانەکان نەبووە”. داوای روونکردنەوەشی لە لایەنە ئەمنییەکان کرد کە راستییەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.
Back to top button