نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە

ئەمڕۆ شەممە (28ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (48) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (45) دۆلار و (52) سەنت فرۆشراوە.

بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە (7) مانگی رابردوو.

Back to top button