کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له سلێمانى ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارین له پارێزگه‌كه‌دا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر و له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانیش له كاته‌كانى به‌یانیدا ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.