وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا : هۆکاری سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیا روسی و چینییەکان ئاشکرادەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایدەکات، هۆکاری ئەو سزایانەی واشنتۆن لەم هەفتەیەدا بەسەر کۆمپانیا چینیی و روسییەکاندا سەپاندی، دابینکردنی پێداویستییە بۆ بەرنامەی موشەکی ئێران.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزایان بەسەر دوو کۆمپانیای چینی و دوو کۆمپانیای روسیدا سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایانە تەکنەلۆژیا و کەلوپەلی پێشکەوتوویان، بۆ بەرنامەی موشەکی ئەتۆمی ئێران دروستکردووە، بۆیە بۆ ماوەی دوو ساڵ سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، بەردەوام دەبن لەبەکارهێنانی هەموو ئەو گەمارۆیانەی لە توانایاندا هەیە، بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بکەن، بۆ پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی.

Back to top button