داوا دەکرێت یاریگای وەرزشی سۆران بە ناوی د. فرسەت سۆفییەوە بكرێت

وەك رێزگرتنێك لە پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر، یانەی وەرزشیی سۆران بە نووسراوێكی فەرمی داوای لە ئیدارەی سۆران كردووە، كە یاریگای سەرەكیی وەرزشیی سۆران بە ناوی (د. فرسەت سۆفی)ییەوە بكرێت.

رەفیق باڵەكی، راهێنەری یانەی وەرزشیی سۆران رایگەیاند: وەك یانەی وەرزشیی سۆران، نووسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی قایمقامی سۆران كردووە، بۆ ئەوەی ناوی یاریگای سەرەكیی یانەی وەرزشیی سۆران بەناوی (د. فرسەت سۆفی)یەوە بكرێت، بڕیارە ئەوانیش داواكارییەكەمان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەرز بكەنەوە، دڵنیاین هەموو لایەك رەزامەند دەبن.

فرسەت سۆفی (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمانە) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە هەتا ١٨ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠پارێزگاری شاری ھەولێرە بووە .

لە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و بەھۆی خراپیی تەندروستییەوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ڕەوانەی تورکیا کرا. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دواییی کرد. تەرمەکەی لە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٠ گەڕێنرایەوە ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.

Back to top button