دۆناڵد ترەمپ جارێكی دیكە رەخنە لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەگرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هێشتا دوودڵە لەئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەكەی و رایدەگەیەنێت، USB خراوەتە سەر ئامێرەكانی دەنگدان و لەو رێگەیەوە هەزاران دەنگ بۆ جۆ بایدنی ركابەری زیادكراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندووە، یەكێك لە چاودێرانی بنكەكانی دەنگدان رایگەیاندووە، USB خراوەتە سەر ئامێرەكانی دەنگدان و لەو رێگەیەوە هەزاران دەنگ بۆ جۆ بایدنی ركابەری زیادكراون، ئاماژەشی بەوە كردووە، ئەو چاودێرە وتویەتی، (47) USB لەم كاتەدا دیارنەماون و هەر یەكێك لەوانە 50 هەزار دەنگی بۆ بایدن زیادكردووە.
رۆژی 3ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا كە كاندیدی پارتی كۆمارییەكان بوو، لەگەڵ جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان بەڕێوەچوو، سەرەنجام بایدن بەجیاوازییەكی زۆر لەترەمپی بردەوە، بەڵام تائێستاش ترەمپ دانی بەشكستەكەیدا نەناوە و پێیوایە “ساختەكاری” كراوە.