خامنەیی ھاتە دەنگ

 

دوای ئەو لێدانە توندەی کە دوێنێ ئێران بە کوشتنی یەکێک لە زانا دیارەکانی ناوکی پێی گەیشت، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران سوێندی خوارد کە تۆڵەی حەسەن فەخریزادە بکاتەوە و داوای “سزای حەتمی” کرد بۆ ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تیرۆرکردنی زانای ناوکی، جەخت لەسەر پێویستی بەردەوام بوون لەو کارە دەکاتەوە کە زاناكە ئەنجامی دەدا

خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، فەخریزادە بە “یەکێک لە زانا پێشەنگ و جیاکەرەوەکانی ئەو وڵاتە لە بواری ئەتۆمی و بەرگریدا وەسف کردووە” وتیشی:”ئەم ڕەگەزە زانستییە کە هاوتاکەی کەم بووە، ژیانی پڕ بەهابووە لە پێناو ئامانجی گەورەو ڕەزامەندی خودا”

Back to top button