ڕەخنە لە دەزگای ھەواڵگری ئێران دەگیرێت

 

ڕەخنەی ناوخۆیی دەستی پێکرد پاش تیرۆرکردنی زانای دیاری ناوکی موحسین فەخریزادە لە تاران ، موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی بەرژەوەندی ڕژێمی ئێران لە نامەیەکدا کە ڕۆژی شەممە بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری نوسیبووی ” بەردەوامی ئەو جۆرە کارانە ئاماژە بە لاوازی دەزگای هەواڵگری لە وڵاتدا دەکات ” ، داوای ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو جۆرە لاوازیانە دەکات

ھاوكات حسێن عەلای، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕەخنەی لەو پێشێلکارییە ئەمنییە زەقە گرت و لە وتەکانی دوێنێدا کە لە میدیا ناوخۆییەکاندا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو “زیاتر لە 10 ساڵە و ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات، لەناویشیاندا تیرۆرکردنی زانایان

Back to top button