یەكێتی هەنگاوەكەی نا
خواكوڕك
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی (حاجی كاروان)، نهێنیەك ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاری نیە لەوە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردابێت، ئامادەشە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت، ئەمەش بۆ مەبەستی چارەسەری قەیرانی سیاسیەكان گەراندەوە، دەلێت ئەگەر یەكێتی و پارتی رێك بكەون بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر دەبن و یەكێتیش ئامادەیە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی وەربگرێت”.
هەر لەو بارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، گۆڕان لە ئیدارەدانی سەرۆكایەتی پەرلەماندا شكەستی هێناوە بۆیە مافی نیە داوای سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكات، دەلێـت ئەگەر یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت، دۆخی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە”.
پێشتر سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندبوو، كە یەكگرتوو پێشوازی دەكات لە نزیك بوونەوەی یەكێتی و پارتی دەلێت ئێمە پێشوازی دەكەین لە نزیك بوونەوەی یەكێتی و پارتی و چارەسەر كردنی كێشەكان و پاشان بەشداری كردنی لایەنەكان، ئەمە بەو مەرجەی هیچ لایانێك پشگوێ نەخرێت چونكە ئەگەر یەكێتی و پارتی رێك بكەون بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر دەبن.
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك لەئێستادا سیناریۆیەك بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمانی باسی لێوەدەكرێت لەمیدیاكاندا، ئەویش بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان، یەكێتی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت و پارتیش جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەر لای خۆی بمێنێتەوە، سكرتێری پەرلەمانیش لەكۆمەڵ وەربگیرێتەوە و بدرێت بە یەكگرتووی ئیسلامی”.