بەریتانیا جولەی سەربازی دەست پێکرد و فەوجی ١٦ ی تۆپهاوێژی شاهانەو یەکەی بەرپەرچ دانەوەی هێرشە ئاسمانیەکانی رەوانەیسعودیە کرد

دوای ئەوەی ئەمریکا فڕۆکەی B52 و کەشتی هەلگری فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاوەکانی نزیکی رۆژهەڵاتیناوین کرد ماڵپەڕێکی بەریتانیش ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەیان دەستی کردووە بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ سعودیە.

ماڵپەڕی زە ئیندپێندێنتی بەریتانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە، بە شێوەیەکی خێرا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەریتانای بەنهێنی هێزی سەربازیی رەوانەی سعودیە کردووە.

هەروەها ماڵپەڕکە ئاشکراشی کردووە. بە پێی زانیاریەکان هێزەکان بۆ پاراستنی کێلگە نەوتیەکانی سعودیە رەوانەی ئەو وڵاتە کراوە، چونکەبەریتانیا کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە بە ژێرخانێکی زیندووی ئابوری دەزانێت، هەربۆیە تۆپهاوێژەکانی فەوجی ١٦ی لە لیوای شاهانەی دژەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

هەر لەو بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، دوا بە دوای هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیەلە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانیان هاوکاری ئەو وڵاتەیان کردووە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریکردن لە ژێرخانیئابوری زیندوو و نەهێشتنی هەڕەشەکان بۆ سەری.

Back to top button