ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
دوای ئەوەی هه‌ولێر و به‌غدا له 9ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو رێكه‌وتنێكیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، له رووی ئیداری و ئه‌منی و خزمهتگوارییهوه، به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش واژۆ كرد.ئەمڕۆ راوێژکارئ ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لەگەڵ بالیۆزی ئەمریکاو لە بارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە کۆبوونەوە.
بە پێی بەیاننامەیەک کە راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا تاوتوێی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی “شنگال”یان كردووه.
هەروەها راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگەیاند دوایین ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئه‌منیمان له‌ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كردووه، له‌گه‌ڵ گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری نێوانیمان، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی رێكخراوی داعش”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، “ئه‌مه‌ریكا عێراقێكی به‌هێزی ده‌وێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، كه رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت”.
“ئه‌عره‌جی”، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مرۆیی له رێكه‌وتنی شنگال، گوتی: ” ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی هۆكاری سه‌لامه‌تییان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات”.