پرۆژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له قوناخی كۆتایی دایه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/3245435342534.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی بۆ دانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، له ئێستادا پرۆه‌كه له وه‌زاره‌تی دراییه و تاوتوێی میكانیزمێكی گونجاو ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تێبینیه‌كانی خۆی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه نوسیوه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، له ئێستاشدا پرۆژه‌كه له‌به‌رده‌ست لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی داراییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ندی بكه‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌نجومه‌ن وه‌زیران.
به‌پێی پرۆژه‌كه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌پێی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه كه‌له‌ساڵی 2016 جێبوجێ كراوه و بڕێك له مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كراوه، ده‌توانن به‌كاری بهێننه‌وه له‌و باج و رسوماته‌ی هه‌یانه له‌لای حكومه‌ت به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاو و كاره‌با و باجی خانوبه‌ره و سزاكانی ئۆتۆمبێل.