لەبارەی لێبرینی %40 مووچە جارێكی تر میدیا چەواشەكارەكانی سلێمانی بەدرۆ دەخرێنەوە

سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە هێشتا وەزارەتی دارایی بریاری دابەشكردنی مووچەی نەداوە، تا ئەوكاتەی 320 ملیارەكە دەگاتە دەست، یان رێگا چارەی تر كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بكرێت یان پێشنیارێك بكرێت ئەوكاتە دەست بەدابەش كردنی مووچە دەكات بۆیە ئەو هەواڵەی گوایە سەدا 40 مووچە دبرێت، درۆیەكی تری ئەو میدیایانەیە كە هیچ كات راستگۆ نەبوونە لەگەڵ خەڵك.

سەرچاوەكە دەشلێت، تا ئەوكاتەی لە ئەنجووەنی وەزیران بریار لە دابەشكردنی مووچە نەدرێت، دیار نیە چۆن مووچە دابەش دەكرێت، لە ئێستاشدا چاوەروانی 320 ملیارەكەی بەغداین، بۆ دەست پێكردن بە دابەش كردنی مووچەی مانگی 10 بۆیە ئەو سەدا 40 كە باسی لێوە دەكرێت ئەسل و ئەساسی نیە، درۆیەكی تری ئەو میدیایانەیە كە بەس راستی نالێن”.

ئەو سەرچاوەیە داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات كە تەنها قسەی ( سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و گوتەبێژی حكومەت و ماڵپەری فەرمی حكومەت) قسەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و پێویستە خەڵكی كوردستان وەك هاوڵاتیەكی هۆشیار و رۆشەنبیر قسە لە زاری حكومەتەوە وەر بگرێت نەك ئەو میدیا درۆزنانەی كە رۆژ تا ئێوارە درۆ بەناوی حكومەتەوە بڵاو دەكەنەوە.

ئەمرۆ وەك پێشەی هەمیشەیان بەشێك لەمیدیاكانی سلێمانی بێ روونكردنەوەیەك لەسەر سەرچاوەكەی رایانگەیاند كە حكومەت وابریارە سەدا 40 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، لەبەرامبەر دا سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بە درۆ و چەواشەكار ناوی بردوون و رەتی كردەوە”.

Back to top button