قائانی بۆ بەرپرسانی میلیشیا شیعەکان لە عێراق ئاگادار بن ئەمریکا گورز دەوەشێنێت
دوای ئەوەی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی کرد لە سەردانەکەی لەگەڵ میلیشیا عێراقییەکانی نزیک لە وڵاتەکەی کۆبووەوە هۆشداری پێدان.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە لەمیانەی سەردانەکەی بۆ عێراق ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران : گروپه چه‌كداره عیراقییه‌كانی سه‌ربه وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری گورزی ئه‌مریكا ئاگادار كردوه‌ته‌وه و هۆشداریی روونی پێداون له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یانكاته ئامانج.
قائانی راشیگەیاندووە کە هەر گورزێکی ئەمریکا لە ئێران وەڵامی دەبێت و هاوپەیمانانمان لە عێراق و لوبنان هاوکار دەبن