بەهۆی ئەگەری بارانبارین بەرگری شارستانی گەرمیان کەوتە حالەتی ئامادەباشی
دوای ئەوەی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە ئێستادا ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە ئێستادا لە ئارادایەو بەهۆیەوە به‌رگری شارستانی گه‌رمیان تیمه‌كانی خستە حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
عه‌مید موفید عه‌لی شوكر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان لەو بارەیەوە رایگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌هۆی پێشبینی كردنی باران بارانی به‌خوڕ له کاتژمێرەکانی داهاتوودا، سه‌رجه‌م تیمه‌كانمان كه 14 تیمه له‌گه‌ڵ تیمی غه‌واس خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان گوتیشی، ئەگەر چی ئەمساڵ هیچ زیانێكی ماددی و گیانی بە هۆی بارانبارین له سنووره‌كه رووینه‌داوه بەڵام بۆ داهاتوو پێویستی بە ئامادەکاریە.