پەرلەمانتارێک بەرپرسانی یەکێتی و قاچاغچیانی باشماغ دوای دووگ و هێلکە دەستیانکردووە بە هاوردەکردنی ماسی هەزاران کەسی مایەپووچ کردووە.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دەزگای میدیای خواکوڕک لە راپۆرتێکی بەدوا داچووندا لە بارەی بوونی خەتی ئاسایش لە مەرزی باشماغچەند زانیاریەکی ئاشکرا کرد، پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیێنێت بەھۆی  ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ بوون وھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە بەھۆی  ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن، ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە ٢٥وەرەقە .

هەروەها ئاشکراشی کردووە کە٤٠٠ حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیەو نزیکە ٦٠٠ تاوەکو ئێستا بێ مۆڵەتەو هاووڵاتەییەکیش لە کەلارچەند ساڵە کەسابەت دەکات، ٦٠ ملیۆن دیناری ھەبوو، کردیە حەوزی ماسی و قاچاخی ئێوە مایە پوچی کرد..

ئەو پەرلەمانتارە بۆ بەرپرسە قاچاغەکانی باشماغی نووسیوە ویژدان و ئەخلاقتان چۆن ڕێگا بەوەدەدات لەبەر بڕێک پارەی حەرامی کەم، کەھیچ لە سەرمایەی ئێوە ناگۆڕێت سامانی ماسی لە ناوببەن!!

Back to top button