کەشناسی هەرێم : سبەینێش بەفر و باران دەبارێت

کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ کاریگەرى ئەو شەپۆلەى ئێستا بەردەوامى دەبێت و سبەینێ لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە رەوشى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممە رایگەیاند: ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ بۆ به‌یانی به‌رده‌وامی ده‌بێت و زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم دەگرێتەوە به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا.

دەشڵێت: لێزمە باران و بروسكه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان رودەدات و وه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لەسەر هەرێم کەم دەبێتەوە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکى باران و بەفر هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە و لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بە بڕى جیاواز باران باریوە و لە ناوچە سنوریی و شاخاوییەکانیش بەفر باریوە و کاریگەرى کردۆتە سەر دابەزینى پلەکانى گەرما و دروستبونى کەشێکى سارد بەتایبەت لە شەواندا.

Back to top button