سەرۆكی حكوومەت داوایەك لە هاووڵاتییان دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مەترسییە و پێویستە بە چاوكراوەیی بمێنینەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی، هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مەترسییە و پێویستە بە چاوكراوەیی بمێنینەوە و پێویستە هەموو لایەك پابەندی بەستنی دەمامك و رێنوێنیی و رێكارە فەرمییەكان بین.

سەرۆكی حكوومەت ڕوونی كردووەتەوە، بەیەكەوە دەتوانین بەردەوام بین لە دانانی سنوورێك بۆ ژمارەی تووشبووانی نوێ.

Back to top button