به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت هەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆرۆنا گیان لە دەستبدات 5 ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت

بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆڕۆنا گیانی لەدەست دابێت بڕی پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت.

بژار مووسا وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر، راگه‌یاندووه‌، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ھەر کارمەندێکی کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بە کەسوکاری دەدرێت.

وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر وتیشی: ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە وەکو قۆناغی یەکەم دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە پارەکە وەردەگرن.

Back to top button