پارتی لەساڵیادی یەكگرتوو دا دەلێت ناوچه‌كه‌ زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌

خواكوڕك 

به‌بۆنه‌ی ٢٣ـیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیدا، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێ، هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه‌نیان رابپه‌ڕێنن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاوی جیددی و كرده‌نی بنێین بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ‌و بنبڕكردنی گیروگرفته‌كان و.

 

دەقی برووسكه‌ی پیرۆزبایی

برای به‌ڕێز مامۆستا سەڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان..

به‌بۆنه‌ی بیستوسێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین له‌و یاده‌دا به‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ یه‌ك ئیراده‌ی سیاسیی هاوبه‌ش، بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانیه‌تی پته‌وتر بكه‌ین و تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ و سه‌ركه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ره‌واكانی.

هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه‌نیان رابپه‌ڕێنن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان، هه‌نگاوی جیددی و كرده‌نی بنێین بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ‌و بنبڕكردنی گیروگرفته‌كان و، درێغی له‌ گیانفیدایی و خه‌بات وتێكۆشان نه‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ خۆشگوزه‌رانی و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر، دڵنیاشین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مانه‌.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌ر له‌ پێشكه‌وتن دابن..

 

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

6ی 2ی 2017

Back to top button