زیاد کاکەڕەزا بۆ شاسوار : پارەی 10 هەزار خاوەن پشکت دزیوە ئەی ئەگەر هی کوردستانت ڕادەست بکرێت چی دەکەی

شاسوار عەبدولواحید بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و یاریکردن بە هەست و سۆزی خەڵک، کەسایەتیەکانیش وەڵامی دەدەنەوە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیش وەڵامێکی گونجاوی دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت تۆ پارەی ١٠ هەزار خاوەن پشکت دزیوە ئەی ئەگەر هی کوردستانت ڕادەست بکرێت چی دەکەی؟.

زیاد كاكەڕەزا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەوەڵامی شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر پڕوپاگەندەکانی و قسە هەزەلیەکانی دەڵێت، دۆخی كوردستان وای لێهاتووه‌ هه‌رچی هه‌ڵده‌ستێت، خۆی لێ دەگۆڕێت و بیری دەچێتەوە خۆی كێیە و چییە؟ ئەمپیاوه‌ وەكو دەڵێت ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی كوردستانی بده‌نێ گوایه‌ مووچه‌ ده‌دات، ئەو تەنیا داهاتی چاڤیلاندی لەبەر دەستدایە، كەچی مافی 10 هەزار خاوەن پشكی پڕۆژە گەشتیارییەكەی خواردووە.

هەروەها سەبارەت بە فەشەلی شاسوار لە کارەکانیدا و ئەو درۆیانەی کە لە ڕێگەی میدیاکەیەوە دەیکات ڕای گەیاند، شاسوار عەبدولواحید هەر لەو پڕۆژەیەوە فاشیلی خۆی نیشانی هەمووان داوە و ئەو پارەیەی لە داهاتی پڕۆژەكەدا دەستی دەكەوێت، بە خاوەن پشكەكانی نادات كە خاوەن پشكەكانیش وەكو ئەو بەپێی پشكەكانیان، خاوەنی پڕۆژەكەن، بۆیە ئەوە داهاتێكی كەمی بەدەستەوەیە ئاوا پێشێلی مافی خەڵك دەكات، ئەگەر داهاتی كوردستانی ڕادەست بكرێت چی ڕوودەدات؟.

Back to top button