بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت 18 ملیار دینار بۆتەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ دابینکرا

بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 18 ملیار دیناری تەرخانکرد و لە ئێستادا کار لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکای دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، بەفەرمانی، مەسرور بارزانی بڕی 18 ملیار دیناری عێڕاقی تەرخانکرا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ، پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ دەگاتە 42 کم و سوودمەندان لەو پڕۆژەیە جیا لە ناوەندی قەزا ، 18 گوندی دەروربەری قەزاکەش سوودمەند دەبن، پڕۆژەکە لە ئێستا 65٪ تەواو بووە و تا کۆتایی ساڵی 2021 پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

شایانی باسە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە ساڵی 2013 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەیەک کارکردن لەو پڕۆژەیە وەستابوو، بەڵام لەسەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە دەستکرا بە کاخستنەوەی گشت ئەو پڕۆژانەی کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابون و پڕۆژەی نوێش ئەنجامدران ، گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە بەکارخرانەوە پڕۆژەی ١٠٠مەتریەکەی سلێمانی و شەقامی 150 مەتری هەولێر و پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ.

Back to top button