ئێران: گفگتوگۆ ناكەین

گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران لە میانەی قسەکانیدا ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا داوای لە حکومەت و دەزگاکانی کرد ” نیشانەکانی لاوازی ” نیشانی ئەمەریکا نەدەن .

وتیشی:”بەرزکردنەوەی دەست لە نیشانەی ویستی ئێمە بۆ دانوستان، رەنگە وەک نیشانەی لاوازی لێکبدرێتەوە، ئەمەش پەیامی هەڵەیە”

ئەم لێدوانە پاش دوو ڕۆژ لە تێرۆکردنی زانای دیاری ناوکی ئێران موحسین فەخریزادە دێت کە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی بە ئیسرائیلەوە بەستیانەوە .

قالیباف، وتیشی:”دوژمنانی نەتەوەی ئێران، تاکتیکی تیرۆریستی بەکار دەهێنن کە دوورترین ڕێگان بەڵام شێوازە دڵخوازەکانیان، سەلماندوویانە کە لە پێشکەوتنی زانستی ئێران و گەورەبوونی دەسەڵاتی دەترسن، بۆیە پەنایان بۆ سڕینەوەی زاناکانی ئێمە بردوە”.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button