ڕێگری لە گەیشتن بە بەڕیتانیا دەكرێت

 

وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا رایگەیاند، بەریتانیا و فەرەنسا رێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردووە بۆ سنوردارکردنی دەروازە کانی کۆچبەران بۆ ناو ئینگلاند

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی کە لە 1 ی کانوونی یەکەمەوە دەوری کەنارەکانی فەرەنسا دەپشکنن دوو هێندە دەبێت . بەڵام نەیوت چەند ئەفسەر لە دەوری دەورییەکان بەشداربوون

ئەمەش دوای ئەوە دێت بەلەمێک لە ئاوەکانی فەرەنسادا هەڵگەڕا و هەوڵی دا بگاتە بەریتانیا،كە تێیدا ٤ كەس گیانیان لەدەستدا

Back to top button