دەمیرتاش: ئەگەر ئەندامی “پەکەکە ” بووایەم بە ئاشکرا باسم دەکرد

 

سەلاحەدین دەمیر تاش لە ناو زیندانەوە وڵامی 45 کەسایەتی دەداتەوە کە چەندین پرسیاریان ئاراستە کردبوو .

لە وڵامێکی ئیسماعیل بێشکچی دۆستی کوردان لە سەر زمانی کوردی ،  دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی “هەدەپە ”  دەنووسێت “ئەگەر تورکیا وڵاتانی کوردانیشە، دەبێ ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگرێت و هاوکاری خوێندن بە زمانی دایک بکرێت”.

هاوکات سەبارەت بە ئەندام بوونی خۆی لە ” پەکەکە ” دا ، دەمیرتاش ڕەتی دەکاتەوە ئەندامی پەکەکە بووبێت و جەخت لەوەدەکاتەوە ئەگەر ئەندامی پەکەکە بووایە لە بەردەم دادگا بە ئاشکرا باسی دەکرد بۆیەش دووپاتی دەکاتەوە ئەو تەنها ئەندامی ( هەدەپە )یە

دەمیرتاش لە رۆژی 4 ی مانگی 11 ی ساڵی 2016 وە لە گەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە ( هەدەپە ) لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەر کرا و تا ئێستاش هەر لە زینداندا

Back to top button