وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینی منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵی ڕاگەیاند

 

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتی کوتانی منداڵانی تەمەن یەک رۆژەی تاوەکو 5 ساڵان ڕاگەیاند کە ڕێگری دەکات لە ئیفلیجی و نەخۆشە گوازراوەکان .

ئەمڕۆ یەکشەممە د. سامان بەرزنجی هۆکاری دوا کەوتنی ئەو هەڵمەتەی روون کردەوەو گوتی : بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵمەتی بەهارەی کوتانی منداڵان دوا کەوت بەڵام  دەستپێدەکرێتەوە.

وەزیری تەندروستی روونیشی دەکاتەوە ، هەڵەمەتەکە لەلایەن تیمە جێگیرەکان و دامودەزگا تەندروستییەکان و تیمە گەڕۆکەکانەوە کە ژمارەیان 501 تیمی گەڕۆکە بە شێوەی دڵۆپ بۆ ئیفلیجی منداڵان سازدەکرێت بۆ ئەو شوێنانەی دیاریکراون.

ئەو هەڵمەتی کوتانە بە هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی یونسێڤ بەرێوە دەچێت و کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی چادێری دەکات بۆ کۆتایی ئەنجامەکان و هاوکاتیش لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

Back to top button