بەیاننامەیەك بۆ تێگەیشتن لە ئاستی نزمی  و كورت بینینی یەكێتی و گۆڕاندا….

 

رێكان سەباح

دوای بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەكی سێ خاڵی لەلایان یەكێتی و گۆڕاندا، ئەوەی تووشی شۆكت دەكات، جارێكی تر ئەو دوو هێزە نەیانتوانی نوێنەرایەتی نەتەوەی كورد و دەنگدەری خۆشیان بكەن، لەكۆی بەیاننامەكەدا، پێشهاتی شكاندنی تەوافقی سیاسی دوای  تێپەراندنی كورتهێنانی بودجە و یاسایی قەرز، بە وشەیەكیش ئیدانەیان نەكردووە، لەكاتێكدا كێشەی هەر سەرەكیەكەی ئەوەیە تەوافق شكاوە كەوایە كورد هیچ پێگەیەكی نیە لە بەغدا بەزۆرینە و كەمینە كورد بەردەوام دۆراو دەبێت ئەگەر تەوافقی تێدا نەبێت، پرسیار لێرە ئەوەیە بۆچی گۆڕان و یەكێتی لەو پێشهاتە تێناگەن، یان بۆچی لە شكاندنی تەوافقدا هیچ خەمێكیان نیە، ئاخر ئەوە تەنها بۆ پارتی نیە، بەڵكو ئەوە هیچ حیساب نەكردنیە بۆ ئەوان لەلایان كوتلە شیعەكان و سوونەكان چونكە هەر كاتێك بیانەوێت هەموو شت بەبێ تەوافق تێدەپەرێنن، بەڵام ئایا بەراستی ئەو دوو هێزە ئەوە دەبینن، یان دەیانەوێت بێ لایان بن؟!

لەخاڵێكی تر دا جارێكی تر دەلێن، بەپەلە وەڤدێك بنێردرێت بۆ بەغدا، لەو خاڵەدا دەیانەوێت فشار لە پارتی بكەن هەڵوێستەكانی لەدژی بەغدا فەشەڵ پێ بهێنن، لەكاتێكدا ئەوەی پارتی دەیكات هەڵوێست وەرگرتن لەهەمبەر شكاندنی تەوفقی سیاسی كە دواجار ئەوان هیچ بەهایەكیان بۆ نامێنێتەوە لە بەغدا، ئاخر پارتی بگەرێتەوە بەغدا بێ هیچ هەڵوێستەیەك لەسەر ئەو هەنگاوە مەترسیدارەی كە لە یاسایی قەرز ئەنجام درا، ئەوە بێ شك ئیتر بوون و نەبوونی كورد لە بەغدا هیچ واتایەكی نیە، تەنها شەرعیەت دەدات بەو پەرلەمانەی مەركەزپەرستە..

گۆڕان و یەكێتی یان ئەوەتەیە بەشێكن لە شكاندنی تەوافقی سیاسی بۆ ئەوەی كورد هیچ پێگەیەكیان نەبێت لە بەغدا یان ئەوەتایە ئەوندە بەرچاو تاریكن نازانن لێكەوتەكانی شكاندنی تەوافقی سیاسی بەواتی گەرانەوەی كورد بۆ ئاستی مەفرەزەخاسە، چونكە هیچ واتایەك نامێنێت لە بوونی كورد لە بەغدا بوون و نەبوونی هیچ شتێك ناوەستێنێت و تەنها شەرعیەت دەدات بەو پەرلەمانە، یان بەو حكومەتە، یەكێتی و گۆڕان ئەگەر یەك زەرە یەك زەرە خەمی خەڵك و بودجەی كوردستانیان با، دەبا بیان زانیبا بەهۆی لاوازی پێگەی كورد لە شكاندنی توافقدا بودجە وەستاوە، ئەوەی وا دەكات فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام ببنە تۆپی بەرپێی عێراق لەدژی كوردستان، ئەوە لاوازی پێگەی كوردە، ئێستاش تەوافق بشێكت ئەوە كورد هەر هیچ واتایەكی بۆ بوونی لەبەغدا دا نامێنت، كە دەلێن كورد كورد تەنها وەك پارتی نا وەك گۆڕان و یەكێت و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆی فراكسیۆنەكانی تر، ئاخر ئەگەر پێگەتان نەمێنێت مانەوەتان تەنها بۆ مووچە كەوایە؟؟

بەیاننامەی لەو شێوەیە دەرخەری ئەوەیە ئەو دوو هێزە هێشتا لەسەردەمێك دەژین كە تەواو لەگەڵ واقیعدا جیاوازە، بەرچاو تارك و خۆبەبێ لایان زان و زمانێكی تووند لەدژی هەرێم و گوڵ بۆ بەغدا بەڵام دواجار دەبینن چ ئەنجامێك لەو جۆڕە سیاسەتەیان دەردەكەوێت..

Back to top button