چەند کەسێک لە فەرمانبەرانی فێرکاری بەسرە بە دز دەرچوون
ماوەیەکە دەرزییەکانی ئەکتیمێرا ڤیالی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەسرە دەدزرێن .
لە دوای بە دووا داچوون بۆ کەمی ئەو دەرزییانە لەو نەخۆشخانەیە فەرمانگەی بەدواداچوونی دەستەی دەستپاکی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، کارمەندەکان دزی لە نەخۆشخانەکە دەکەن و لە دەرەوە ئەو دەرزییانە بە بەهایەکی گران دەفرۆشنەوە .
لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە لە 10 دۆسییەی کە جێگەی گومان بوون روون بۆتەوە کارمەندەکان دەرزی ئەکتیمێرا ڤیالی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدزن و لە دەرەوە فرۆشتوویانەتەوە
بە پێی بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی هەر دەرزییەک لە بازاڕی ئازاد بە یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار فرۆشراوەتەوە