وەزارەتی دارایی بە بڕیارێک خەرجکردنی رێژەیەک لە داهات دەداتە دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانییەکان
رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە واژووی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حکومتی هەرێمی کوردستان ، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لە 18ی10ی2020، بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتەکانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو).
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت
ئامانج لەو بڕیارە پەرەپێدانی کەرتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وکەم کردنەوەی گرفتەکانی ئەو بوارەیە