پێداچوونەوە بە ڕەوش و مافی پێشمەرگەدا دەکرێت لە رێگەی 5 لیژنەی تایبەتەوە

 

یاسای چاکسازی ، هەنگاو بە هەنگاو دەچێتە بواری چێبەجێکردن و ئەمجارەیان ڕەوشی پێشمەرگە و مافەکانیان لە ڕێگەی 5 لیژنەی تایبەتەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت .

لەمبارەیەوە رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ھەندێ لە خاڵەكانی نێو یاسای چاكسازی، وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە و چەند ھەنگاوێك بۆ چاكسازی لەنێو ھێزی پێشمەرگەدا نراون، یەكەی ژمێریاریی ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا چوونەتە سەر وەزارەتی دارایی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی خانەنشینی ھەبووە، كە ھەموویان یەك دەخرێن، هەروەها پێنج لیژنەش بۆ پێداچوونەوە بە رەوشی پێشمەرگە پێك ھاتوون.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات ئەو لیژنانەی پێك ھاتوون دەستیان بە كار كردوە بۆ پێداچوونەوە بە فایلی ھەموو پێشمەرگەیەك و ئەوانەی دەمێكە پێشمەرگەن و لە شۆڕش بەشدار بوون و وەك پێویست مافیان پێ نەدراوە، مافەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانی خۆیدا هرووری ئاماژە بەوە دەکات بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەو گەنگاو بەرەوە بە سیستمکردن دەنێت ، ئەوەش یەک لە مەرجی هاوپەیمانانە بۆ بەردەوامی هاوکارییەکان ، وەک یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە ، بۆیەش لە پەرلەمانەوە وەک نوێنەرایەتی چاودێری ڕەوشەکە دەکەیین و بە پەرۆشین بۆ زووتر جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی چاکسازی ئەم بوارە

رێڤینگ ھرووری
Back to top button