حەشدی شەعبی لە دژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی عێراق ، فەرماندەیی نوێ پێک دێنێت

 

تا دێت کێشەکانی یاسایی نێوان حکومەت و حەشدی شەعبی قوڵتر دەبیتەوەو حەشدی شەعبی سەرەرۆییەکانی زیاتر دەکات .

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ ئاشکرای دەکەن سەرکردایەتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی وەک دژبەرایەتی دەسەڵاتی یاسایی فەرماندەیی نوێ ڕادەگەیەنن بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسینەکانی بەغدا ڕێک لە دژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی عێراق  .

بە پێی زانیاری میدیاکانی عێراقی دەستەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە لە ٧٠ میلیشیا و هێزی چەكداری پێكدێن، سەركردەیەكی میلیشیای “بەدر”یان بە ناوی “حسێن عەبدولعەباس هلەیل “وەك فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا دەستنیشان كردووە.

وەک ئاماژەی پێداروە حسێن عەبدولعەباس هلەیل دژبەری سەرسەختی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و مێژووی دۆستایەتی لە گەڵ سوپای پاسدارنی ئێران و قاسم سولەیمانی دەگەرێتەوە بۆ هەشتاکان

Back to top button