یەكێتی و گۆڕان: نوێنەرەكانیان لەناو حكومەت بە بەیاننامەیەك شەرمەزار دەكەن

دوای دەیان دانووستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق وەڤدی دانووستانكاری هەرێم كە پێكهاتوون لە یەكێتی و گۆڕان تەنها یەك كەس لەو شاندە پارتیە، ئێستا یەكێتی و گۆڕان داوا دەكەن كە ئەو وەڤدە بگۆڕێت بۆ وەڤدێكی بریار بەدەست”.

لەو بارەیەوە بەهمەن كاك عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، شاندی دانووستاندنی هەرێمی كوردستان، لەماوەی رابدروو دا دەسەڵات و بریار بەدەست بوونە، ئێمە چەندین جار پێشتر پرسیارمان كردووە، خاڵید شوانی ئەوەی بە ئێمە گوتووە كە بەرێز قوباد تاڵەبانی ناچێتە هیچ دانووستاندنێك ئەگەر بریار بەدەست نەبێت”.

هەر لەو بارەیەوە كاك عەبدولڵا رایگەیاندووە، كە پێتشر قوباد تاڵەبانی هاتۆتە پەرلەمانی و لەبارەی دانووستاندنەكاندا رایگەیاندووە، كە لە دانووستاندنەكاندا، وای بە وەڤدی بەغدا گوتووە، ئێوە باس لە نەوت دەكەن كە هەرێم لە 2014 فرۆشتوویەتی، باشە ئێوە باوەرتان بە كۆمپانیایی دیلۆت هەیە، ئەوان گوتوویانە بەلێ گوتویەتی باشە مادەم ئەوە راپۆرتی فرۆشتنی نەوت لە 2014 تاوەكو ئێستا ئێمە ئامادەین هەرچی پارە هەیە لە فرۆشی نەوت رادەستی ئێوە بكەین، بەڵام بەپێی دەستووریش ئێوەش هەر لە ساڵی 2014وە تاوەكو ئێستا شایستە دارایەكانی هەرێم هەموو بەیەكە بدەن”.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی كوردستان باس لەوەش دەكات كە قوباد تاڵەبانی گوتوویەتی، پێشنیارێكی تریش خستۆتە بەردەم وەڤدی دانووستانكاری بەغدا و گوتویەتی ئەگەر ئێوە بەو پێشنیارە رازی نین وەر هەموو داهاتی نەوەتی هەرێم لە بودجەی هەرێمی كوردستان كە سەدا 17یە دەبرین بەس چەند كەوتە سەر ئێوە دەبێت ئێوەش شایستە دارایەكانی هەرێم لەدوای 2014 بدەن، بەغدا بەوەش رازی نەبووە”.

قوباد تاڵەبانی كە ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی كوردستان دەگێرێتەوە، رایگەیاندووە لەناو پەرلەمانی كوردستان و گوتوویەتی وەڤدی دانووستانكاری بەغدا بە هەرێمیان راگەیاندووە، كە ئێوە باسی دەستوور و پارە و داهات و رەقەم مەكەن، چونكە لەهەمووی ئێوە براوەن، بەڵام بەكورت و چیمان دەدەنێ تا پارەتان بدەینێ، ئەوە نەسی قسەی وەڤدی دانوستانكاری بەغدا بووە بە وەڤدی دانووستانكاری هەرێمی كوردستانی گوتووە و یەكێتی و گۆڕانیش باشتر لە پارتی ئاگاداری دانووستاندن و دۆخەكەن، بۆیە سەیر یەكێتی و گۆڕان ئەو داوایە دەكەن”.

 

Back to top button