عێراق کاردانەوەیی توندی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی وڵاتی ئیمارات

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی ئیمارات بڕیاریدا پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی ١٣ وڵات بوەستێنێت کە عێراق و تورکیا-یان لەنێودایە‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاردانەوەیان لەهەمبەر بڕیارێکی ئیمارات بۆ راگرتنی پێدانی ڤیز بە هاووڵاتییانی عێراق نیشاندا.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، مەنسور بایجی لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:”وەستانی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی عێراق لەلایەن ئیمارات، بەئامانجگرتنی عێراق و عێراقییەکانە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئیمارات بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات”.

مەنسور بایجی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە پێویستە حکوومەتی عێراق لەهەمبەر ئەم بڕیارە دەستەوەستان نەبێت و ڤیزەی عێراق بە هاووڵاتییانی ئیماراتی بوەستێنێت.

ناوبراو داواشیکردووە باڵیۆزی ئیمارات لە بەغدا بانگێشتی وەزارەتی دەرەوە بکرێت.

هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی فەتح، کەریم علێوی داوای لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کرد هەڵوێستی لەهەمبەر ئەم بڕیارەی حکوومەتی ئەبوزەبی هەبێت.

ئیمارات لە بەغدا باڵیۆزخانە و لە هەولێر کۆنسولخانەی هەیە.

 

Back to top button