ئەسیل نوجێفی: په‌كه‌كه‌ بۆ بیانوودان به‌ توركیا و هاتنی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ شنگالن

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ند جارێك چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له‌ نێو خاكی باشوری كوردستان و له‌ شنگاڵ بۆردوومانكردووه‌، پارێزگارێكی پێشووی عێراقیش رایده‌گه‌یێنێت بۆ پێشگیری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر شنگال، دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لەو سنوورە دەربکرێت.

 

ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی مووسڵ و سەرکردە لە بەرەی ئینقاز و تەنمیەله‌ باره‌ی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگاڵ و باشوری كوردستان رایگه‌یاندووه‌ په‌كه‌كه‌ هۆكاری هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای توركیایه‌ بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و رێگره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال كه‌ تا ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی دهۆكن.

 

هه‌روه‌ها پارێزگاری پێشووی مووسڵ راشیگه‌یاندووه‌ ‌ له‌ ئێستادا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ قەزای شنگال بە ناحیەکانی سنونێ و خانەسۆر و ناحیەی قەحتانیەی سەر بە قەزای بەعاج لە مووسڵ کۆنترۆڵ کردوون و چەندین ئیدارەی خۆجێی سەپاندوون، کە هیچ پەیوەندییەکی ئیدارییان بە حکوومەتی عێراق نابەستێتەوە، نە لەڕێی مووسڵ و نە لەڕێی هەرێمی کوردستانیشەوە”.

 

Back to top button