فایه‌ق گوڵپی: یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵاته و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت پارتی خراپه
دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك مامه‌له كرد بۆ رازی كردنی گرووپێكی نێو حزبه‌كه‌ی، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه یه‌كێتی رۆلی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت. له‌یه‌ك كاتدا له حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیشه.
د. فایه‌ق گوڵپی، هاوسەرۆكی پێشووی پەچەدەكە (گرووپێكی پەكەكە بوو لە هەرێمی كوردستان) راگەیاند: ” پارتی له حكوومەتی خۆجێیی سلێمانی لە ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵام ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن نابینێت، كەچی یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵاته و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت، له ده‌سه‌ڵاته و ده‌یه‌وێت بڵێت پارتی خراپه.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ” یه‌كێتی له هه‌موو شوێنێك په‌لامار ده‌دات، لەلایەك ئۆپۆزسیۆنه و له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵاته، ده‌بوایه پارتی بە ڕاشكاوانە قسه له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی دیار غه‌یب و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی په‌كه‌كه بكردایه له سنووری سلێمانی له كورته‌ك و سیته‌ك و ئاسۆس، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه مامه‌له‌ی نه‌كردایه و مادام یەكێتی بەم شێوەیە مامەڵە دەكات، دەكرێت پارتیش لە سنووری سلێمانی ”قسەی خۆی هەبێت“.