گوتەبێژی حکومەت: پارەی بەغدا بگات یان نا بەم نزیکانە مووچە دابەش دەکەین

 

دوای تێپەڕینی دوو هەفتە بەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ گوتەبێژی حکومەت رایدەگەیێنێت بەو نزیکانە مووچە دابەش دەکرێت.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە پارەکەی بەغدا کە 320 ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

ئەو لێدوانەی گوتەبێژی حکومەت لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەغدا ئامادە ناردنی ٣٢٠ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نیە.

Back to top button