سوپای ئیسرائیل: بەردەوامدەبين له‌ بۆردوومانكردنی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ئێران لە سووريا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌ نێو خاكی سوریا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئێرانی كرانه‌ ئامانج، و ئیسرائیلیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ بەردەوامدەبين له‌ بۆردوومانكردنی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ئێران لە سووريا

سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، ئەفيف كۆخافى ئاشكرایكرد بەردەوام دەبن لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا.

ئەفيف كۆخافى رایگه‌یاند: “پەيامەكەمان روونە، بەردەوام دەبين لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا و ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر جۆرە هێرشێكين كه‌ بكرێته‌ سەرمان”.

ئيسرائيل بە بيانووى بوونى هێزى ئێران لە ناوچەكە، لە ساڵانى رابردوودا چەندين جار هێرشى ئاسمانى كردووەتە سه‌ر ناوچە جياوازەكانى سووريا بە ديمەشقى پايتەختەوە.

هەرچەندە ته‌لئه‌بیب زۆربەى ئەو هێرشانەى لە ئەستۆ نەگرتووه‌ بەڵام بەشار ئەسەد و رووسيا، ئيسرائيل بە بەرپرسى ئەو هێرشانە دادەنێن.

 

Back to top button