هه‌سه‌ده‌: توركیا و میلیشاكانی هێز كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری عه‌ین عیسا له‌ رۆژئاوای كوردستان

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی رابردوو سوپای توركیا و میلیشا توند ئاژۆكانی سه‌ر به‌ توركیا هێرشێكی داگیركاریان بۆسه‌ر خاكی رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ند شارێكی رۆژئاوایان داگیركرد و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیكیش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ جارێكی دیكه‌ توركیا نیازی هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری عه‌ین عیسا هه‌یه‌.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات له‌ راگه‌یێندراوێكدا له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و دروست بوونی رایگه‌یاندووه‌، لە 3 رۆژی رابردوودا گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا، ھێرشەكانیان بۆ سەر عەین عیسا و دەورووبەری زیادكردووە و لە ئەنجامی تۆپبارانی ئەم بەیانییەش، دوو منداڵ بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەش كردووە، گروپە چەكدارەكان ھێز لە ناوچەكە كۆدەكەنەوە و خاڵی نوێ لە نزیك رێگەی ئێم فۆر دروست دەكەن و خۆیان بۆ ھێرشێكی بەرفراوان ئامادە دەكەن.

 

Back to top button