50 ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێگ لەشەوانی باشماغ بۆ بەرپرسێكی حزبی دەچێت

لەماو سێ ساڵی رابردوو مانگانە 50 ملیۆن دۆلار داهاتی مەرزی باشماغ لە شەوانی ڤی ئای پی دا، دەچێتە گیرڤانی یەكێك لە بەرپرسێكی حزبی لە سلێمانی دا”.

بەشێك لەمیدیاكانی سلێمانی ئاشكرایان كردووە كە لەماوەی 3 ساڵی رابردوو لە سنوری دەروازەكانی باشماغ، شەوانە كاڵا بە شێوەیەكی ڤی ئای پی بێ هیچ چاودێریەكی حكومەت و كوالێتی كۆنترۆڵ داخلی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی دەكرێت، كۆی پارەی ئەو دەروازەیەش دەچێتە گیرڤانی بەرپرسێكی حزبی لە سلێمانی دا”.
هەروەها پێشتریش عەلی حەمە ساڵح ئاشكرای كردووە، كە لە دەروازەكانی باشماغ و پەروێزخان، رۆژانە كاڵای قاچاخ هەناردەی دەكرێت و پارەی ئەو دەروازەیەش دەچێتە گیرڤانی بەرپرسێك كە ئەو رایەگەیاندبوو 45 ملیۆن دۆلارە”.

بەڵام هەرچی میدیاكانی سلێمانیە ئاشكرای دەكەن كە داهاتی یەك مانگی ئەو دەروازانە، 50 ملیۆن دۆلارە دەچێتە گیرڤانی یەكێك لەبەرپرسەكانی شاری سلێمانی”.

 

Back to top button