حكومەتی هەرێمی كوردستان موڵكێكی لە هەولێر دەفرۆشێت بۆ دابین كردنی مووچە و بەرپرسێكی حزبیش لە سلێمانی مانگانە 50 ملیۆن دۆلار دەدزێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری داوە موڵكێكی لەهەولێر بفرۆشێت بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، كە موڵكەكەش یانەی ئاوێزەی خێزانیە لە هەولێر كە دەكەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەبەرامبەر دا بەرپرسێكی حزبی لە شاری سلێمانی مانگانە 50 ملیۆن دۆلار لە دەروازەی باشماغ دەدزێت”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە حكومەتی هەرێمی كوردستان یانەی ئاوێزەی خێزانی لەسەر شەقامی 60 مەتری دەفرۆشێت بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەڵام لە سلێمانی بەرپرسێكی حزبی بەهۆی كاری قاچاخ و بردنی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 50 ملیۆن دۆلار لە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدزێت”.

Back to top button